Selma Kasap
28 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٥ ھەزار و ٥٢٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٤١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٥ ھەزار و ٥٢٣ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٤١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
راگەیەندرا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ھەزار و ٤٢٢ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە، بەمەش کۆی ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٧٧ ھەزار و ٥٢ کەس.
راشگەیەندرا کە لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٥ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٥٩٦ کەس.