Fuat Kabakcı
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2020
په‌كین - AA
كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین له باره‌ی دوایین ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه تا ئێستا دوو هه‌زار و 120 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه بۆ 74 هه‌زار و 576 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی 11 هه‌زار و 864یان ناجێگیره.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 922 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه بۆ 126 هه‌زار و 363 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، تا ئێستاش 16 هه‌زار و 155 كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌یان نێردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ 65 حاڵه‌ت و له هه‌رێمی ماكاو 10 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه ته‌نها له 24 كاتژمێری رابردوودا 114 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 394 حاڵه‌تی توشبوون تۆماركراون كه له 23ی كانوونی دووه‌مه‌وه كه‌مترین ژماره‌ی حاڵه‌تی توشبوونه له یه‌ك ڕۆژدا.
زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له ویلایه‌تی هوبه‌ی تۆمار كراون، به‌جۆرێك له كۆی ئه‌و 114 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانه‌ی له 24 كاتژمێری رابردوودا له سه‌رتاسه‌ری چین تۆمار كراون 108 یان له‌م ویلایه‌ته بوون.
به‌پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی رێگری كردنی نه‌خۆشییه‌كان له‌چین، رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له به‌ته‌مه‌نه‌كان، پیاوان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه به‌رزتره.
به‌جۆرێك له كۆی هه‌زار و 23 كه‌س كه تا 11ی شوبات به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌دا 30. 2یان ته‌مه‌نیان له نێوان 60-69 ساڵدا بووه، سه‌دا 30. 5یان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 70-79 ساڵدا بووه و سه‌دا 20. 3یان ته‌مه‌نیان 80 ساڵ و زیاتر بووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له شاری ڤوهانی سه‌ر به ویلایه‌تی هوبای چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه. له 31ی كانوونی یه‌كه‌میشدا كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی شاره‌وانی ڤوهان رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی 27 كه‌س به‌هۆی سه‌ردانی كردن و ئیش كردن له بازاڕی به‌رهه‌مه ده‌ریاییه‌كانی هوانان دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوون، بازاڕه‌كه‌یان داخستووه.
لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیش گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه چه‌ند جۆرێكی شه‌مشه‌مه كوێره و ماره، به‌مهۆیه‌وه تا بنه‌بڕ كردنی ڤایرۆسه‌كه بازرگانی كردن به ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه كرا.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه زۆرێك له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه جیهانییه‌كان گه‌شته‌كانیان بۆ چین وه‌ستاندووه و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له ناكاوی راگه‌یاندووه.