ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستداوانی كۆرۆنا له هۆبێی له رۆژێكدا بۆ ٢٤٢ كه‌س به‌رزبووه‌وه
- له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ویلایه‌تی هوبێی له چین كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19)ه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٤٢ كه‌س.
Beijing
په‌كین - AA
له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ویلایه‌تی هوبێی له چین كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19)ه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٤٢ كه‌س.
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاویکردەوە کە له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٤ هه‌زار و ٨٤٠ حاڵه‌تی توشبوون به په‌تاكه له ویلایه‌ته‌كه تۆماركراوه و ٢٤٢ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا تێكڕای ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه له ویلایه‌ته‌كه به ٤٨ هه‌زار و ٢٠٦ حاڵه‌ت ئه‌ژماركراوه، هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كه بۆ گۆڕینی شێوازی پشكنینی (Kovid-19) گه‌ڕێندرایه‌وه.
كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی نیشتمانی چین، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا له‌باره‌ی ره‌وشی په‌تاكه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته.
به‌پێی داتای ''پێشهاته‌كانی سات به ساتی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری چین'' كه له‌لایه‌ن ئه‌و پلاتفۆڕمانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه كه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه چاودێری سات به ساتی ره‌وشی په‌تاكه ده‌كه‌ن له‌و وڵاته، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری چین به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار و ٣٦٨ كه‌س و تێكڕای حاڵه‌تەکانی توشبوون به په‌تاكه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٩ هه‌زار و ٨٨٣ حاڵه‌ت.
- سكرتێری پارتی كۆمۆنیستی چین له هوبێی له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
به‌هۆی لاوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه له ویلایه‌ته‌كه كه له‌وه‌ته‌ی په‌تاكه سه‌ریهه‌ڵداوه، پارتی كۆمۆنیستی چین سكرتێری پارته‌كه‌ی له هوبێی، جیانگ چاۆلیانگ-ی له‌كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كۆمۆنیستی چین، سه‌رۆك شاره‌وانی پێشووی شانگه‌های، یینگ یۆنگ-ی له شوێنی جیانگ دانا.
- گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌ربازیی بۆ وهان
سوپای رزگاری گه‌لی چین، دوو هه‌زار و ٦٠٠ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌ربازی له یه‌كه جیاوازه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی وهان كرد.
له‌وه‌ته‌ی په‌تای Kovid-19 سه‌ریهه‌ڵداوه تا ئێستا، ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستی سه‌ربازی كه ره‌وانه‌ی وهان كراون چوار هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن