شەنگەھای
بە گوێرەی ئەو ھەواڵانەی لە میدیای چین بڵاوکراونەتەوە، لە دوورگەی ھایانی و لە ھەرێمی گوانگشی لە باشووری چین، لەئاکامی کاریگەریی زریانی ھایان ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوەو چوار کەسی دیکە شوێن بزربوون.
خێرایی زریانی ھایان ١٠٠ کیلۆ مەترە لە سەعاتێکدا. لە ھەرێمی گوانگشی بارانیشی لەگەڵ باریوەو ئاستی ئاو ٣٨ سم بەرز بووەتەوە ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی لە تایفون ھەڕەشە لە ژیانی یەک ملیۆن کەس بکات.
ھەر بەگوێرەی ھەواڵەکان ئەو بارانە بووەتە ھۆی سەرگەردان بوونی ٢٥ ھەزار کەس و ٢٤٩ ماڵ و تەلاریش رووخاون.
کاربەدەستانی ھەرێمەکە زیانی ماڵییەکانیان خەمڵاندووە بە٧٠٠ ملیۆن دۆلار. ھەروەھا چاوەڕێ دەکەن بارانی زیاتر ببارێ و ئەگەری زیانی زیاتر لەئارادایە.