Sangar Hamad Azeez
28 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2015
پەکین
پیسبوونی هەوا لە پەکینی پایتەختی چین بۆ رێژەیەکی مەترسیدار بەرزبووەوە.
لە پەکینی پایتەختی چین بەهۆی زۆری کارگە و سووتاندنی خەڵوزی بەردین و قەڵەباڵغی شارەکە، هەوای ناوچەکە بە جۆرێک پیس بووە کە ئاستی بینین بەتەواوەتی دابەزیوە، رێژەی پارتیکڵە زیان بەخشەکان لەو شارە لە سەدا ٢،٥ بۆ لەسەدا ٤٠٠ بەرز بووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو رێژەیەی کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دایناوە، هەوای پەکین بە ١٧ جار لەچاو ئاستی ئاسایی پیس بووە.
ناوەندی کەشوهەوای نیشتیمانی چین بەهۆی پیسبوونی هەوا لە شارەکانی پەکین، تاینجین، شاندۆگ، هیبای و هینان زەنگی ئاگادارکردنەوەی زەردی راگەیاند.
بەهۆی پیسبوونی هەوای ناوچەکان، ناو بەناو لە وڵاتی زەنگی سوور، زەرد، نارنجی و شین رادەگەیەنرێت.