Muhammet Ali Kemal
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
سەرۆکی چین، شی جینپینگ پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون کرد بەبۆنەی ئەوەی لەدوای ٣٦ ساڵ و لە کۆنگرەی حەوتەمی پارتەکەیدا وەک سەرۆکی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار هەڵبژێردرا.
سەرۆکی چین لە روونکردنەوەیەکدا بەناوی پارتی کۆمۆنیستیی چینەوە پیرۆزبایی لە کیم جۆنگ ئون و گەلی کۆریای باکوور کردووە و هیوای خواستووە لە سایەی سیستمی سۆشیالیستییدا سەرکەوتنی نوێ بەدەست بهێنێت. ئەمە جگە لەوەی ئاماژەی بە پەیوەندی گرنگ و مێژوویی نێوان چین و کۆریای باکوور کردووە.
سەرۆکی چین جەختی لەوە کردووەتەوە لە پێناو گەلی هەردوو وڵاتدا پێویستە پەیوەندییەکان بەردەام بن و ئامادەیی وڵاتەکەیشی نیشان داوە بۆ رۆڵ بینین لە بنیاتنانی سەقامگیریی و سەرکەوتن و ئارامی لە ناوچەکەدا.
هاوکات، لە کۆنگرەکەدا بۆ یەکەمجار کیم جۆنگ ئون وەک سەرۆکی پارتی کرێکاران ناوبرا. باپیری کیم، کیم سونگی دووەم کە لەهەمان کاتدا دامەزرێنەری کۆریای باکووریشە، لەدوای ئەوەی لەساڵی ١٩٩٤دا گیانی لەدەست دا، لەو کاتەوە وەک ''سەرۆکی نەمر''ی وڵات ناو دەبرێت و بە سەرۆکی پارتەکە ئەژمار دەکرا.