پەکین
یەکێ لە کەناڵە باوەڕپێکراوەکانی وڵاتی چین ئامارێکی لەبارەی مایکرۆبلۆگەکانی وڵاتەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئەوە ژمارەی مایکرۆبلۆگ لە وڵاتەکەدا لە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن تێپەڕیکردووە.
ھەروەھا سایتی بەناوبانگی چین t.qq.com و weibo.com و چەندینی دیکە بەدوای راستیی ئەو ھەواڵە کەوتن دوای لێکۆڵینەوە پشتڕاستیانکردەوە.
لەو دواییەدا حکومەتی چین چەندین سایتی رەسمی لە وەزارەت و دەزگاکان بەمەبەستی ھەوالوەرگرتن لەبارەی گەندەڵیی وڵات و چارەسەر کردۆتەوە. پسپۆڕان وای بۆ دەچن ئەو کارەی حکوومەت ھۆشدارییەکە بۆ سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دانانی ئەکاونتی مایکرۆبلۆگ کە لە کەمترین ساتدا زانیاریی نوێدەکاتەوەو کارە تازەکان وەک زانیاریی پیشان دەدا.
بێجگە لە خەڵکی ئاسایی زۆربەی کاربەدەستانیش مایکرۆبلۆگ بەکاردێنن بۆ ئەوەی کارو چالاکییەکانیان بەشێوەیەکی شەفافانە لەلایەن خەڵکەوە دەربکەون
مایکرۆبلۆگ تایبەتمەندییەکە لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە زۆر بە خێرایی نوێ دەبێتەوە تازەترین زانیاریی و گۆڕانکاریی رووماڵ دەکا، بێجگە لەوە رێخۆشکەرە بۆ پەیوەندیی کردن و ناسینی زیاترین خەڵک لە دەوروبەر.