Hamit Hüseyin
22 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2015
هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد لە سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی كوردستان کرد.
لە پیرۆزبایینامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە: "ومێد دەكەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكە بكاتەوە و كۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیركاری بێت و وڵاتەكەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت".
دەقی بەیاننامەکە:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان پیرۆز دەكات
بسم الله الرحمن الرحیم
به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محهمهدولمستهفا (درودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له دادوه‌ری و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتری خۆشویستن و رێز له یه‌كتری گرتن، ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە كە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێكدانی بنەما پیرۆزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.
ئومێد دەكەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكە بكاتەوە و كۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیركاری بێت و وڵاتەكەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت.
والسلام علیكم ورحمە الله وبركاته
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1437ی كۆچی
22ی كانوونی یەکەمی 2015ی زاینیی