Fuat Kabakcı
14 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2020
په‌كین – AA
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) له سه‌رتاسه‌ری چین، هه‌زار و ٣٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٦٣ هه‌زار و ٥٨١ كه‌سیش ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند کە به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه كه سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه، هه‌زار و ٣٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كێكیان له هۆنگ كۆنگ بووه. ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ش به تێكڕایی گه‌یشتۆته ٦٣ هه‌زار و ٨٥١ حاڵه‌ت. ١٧٧ هه‌زار و ٩٧٤ كه‌سیش خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی.
تاكو ئێستا شه‌ش هه‌زار و ٧٢٣ كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی سنووره وشكاوییه به‌سه‌ر یهكهوهكانی چین ٥٣ حاڵه‌تی ئه‌و په‌تایه له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ و ١٠ حاڵه‌تیش له هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی ماكاو تۆمار كراون.
له ٢٤ كاتژمێری رابردوو له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته پێنج هه‌زار و ٩٠ حاڵه‌تی دیكه تۆمار كراون و ١٢١ كه‌سیش به‌هۆی تووشبوونیان به‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.