Safvan Allahverdi
31 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هۆشداریدا به هاووڵاتیانی كه به هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV)ه‌وه سه‌ردانی چین نه‌كه‌ن.
به هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له شاری ڤوهان له چین سه‌ریهه‌ڵدا و هه‌موو جیهانی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاگاداریه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئامۆژگاری له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ چین بۆ چوارهه‌مین پله به‌رزكرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ''به هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له سه‌رتاسه‌ری چین بڵاوبووه‌ته‌وه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته مه‌كه‌ن. ده‌بێت گه‌شتیاران گه‌شته‌كانیان سنووردار بكه‌ن. كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیی گه‌شته‌كانیان بۆ چین یان له چین-ه‌وه كه‌مكردووه‌ته‌وه یاخود هه‌ڵیان په‌ساردووه''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس، دوێنێ رایگه‌یاندبوو كه به هۆی په‌تاكه‌وه ئه‌و كارمه‌ند و هاووڵاتیيه مهدهنیيانهیان كه له چین بوون له‌و وڵاته گواستووه‌ته‌وه.
جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌ره‌تا له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌مدا له شاری ڤوهان-ی سه‌ربه ویلایه‌تی هوبێی ده‌ركه‌وت.