Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
واشنتۆن- AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بۆنەی "رۆژی جیھانیی ئازادی رۆژنامەوانیی" باسی لەو رۆژنامەوانانە کرد کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیھان لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیاندا کوژراون بەڵام بە ھیچ شێوەیەک لەبارەی ئەو رۆژنامەوانە فەڵەستینییانەی لە غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژراون روونکردنەوەی نەدا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھێزەر ناوێرت لە راگەیەنراوێکدا تیشکی خستەسەر کوژرانی رۆژنامەوانان لە ھەریەک لە ماڵتا، مەکسیک، رووسیا، سلۆڤاکیا و ئەفغانستان و باسی ئیسرائیلی نەکرد.
ھێزەر ناوێرت باسی لەو دوو رۆژنامەوانە فەڵەستینییە نەکرد کە لە لایەن قەناسبەدەستەکانی ئیسرائیل لە غەززە لەمیانی رووماڵ کردنی خۆپیشاندەکاندا کوژرابوون.
ھەروەھا تیشکی خستەسەر ئەوەی لە ھەریەک لە میانمار، کوبا، میسر، تورکیا و چین رۆژنامەوانان دەستگیرکراون.