Bayram Altuğ
30 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2020
جنێڤ - AA
رێکخراوی تەندروستی جیھانی، سەبارەت بە پەتای نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (2019-nCoV) کە لە چین سەریھەڵداوە وەک "باری لەناکاو بۆسەر تەندروستی جیهانی" راگەیاند.
کۆمیتەی باری بەپەلەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و دروستکردنی پشێوی لەسەرتاسەری جیھان، لە شاری جنێڤ-ی سویسرا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەو کۆمیتەیە کاتژمێر ٠٣:٣٠ی دوای نیوەڕۆ دەستی پێکرد و تێدا دووبارە پرسی دروستکردنی یان دروستنەکردنی ھەڕەشە لەلایەن ئەو ڤایرۆسەوە بۆ سەر تەندروستی جیھانی تاوتوێ کرا.
بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس دوای کۆبوونەوەی کۆمیتەکە کە لە ١٥ ئەندام پێکھاتوون، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
گێبریاسوس سەبارەت بە پەتای نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (2019-nCoV) کە لە چین سەریھەڵداوە رایگەیاند کە ئەوان دۆخەکەیان وەک "باری لەناکاو بۆسەر تەندروستی جیهانی" راگەیاندووە.
راشیگەیاند کە ھۆکاری ئەم بڕیارە بەھۆی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی چین لە دژی ئەم ڤایرۆسە نییە بەڵکو ھۆکاری سەرەکی بڕیارەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی لاوازی تەندروستی وڵاتانی دیکەوە.