Muhammet Kurşun
19 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
تاران - AA
مردنى دوو كەسى توشبوو بە جۆرى ڤايرۆسی كۆرۆنا (كۆڤيد-١٩) لە شارى قومى ئێران راگەيەندرا.
بەرپرسى پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكان لە وەزارەتى تەندروستى ئێران، كيانوش جيهانپور، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە رايگەياند، دوو كەس لە شارى قوم كە پێشتر خرابوونەوە ژێر چاودێرييەوە و پشکنینەکان دەريانخست كە تووشى ڤايرۆسی كۆرۆنا بوون گيانيان لەدەستدا.
لەلايەكى دیکەوە سەرۆكى زانكۆى پزيشكى قوم، رەزا قادر لە روونكردنەوەيەكدا بۆ مێدياى ئێران، رايگەياند هەردوو نەخۆشەكە لە دوايين چوار رۆژدا تووشى تەنگە نەفەسييەكى زۆر ببوونەوە.
رەزا قادر راشيگەياند لە قوم نەخۆشخانەيەكيان بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشييە ڤايرۆسييەكان تەرخانكردوە و گوتى "ئەگەر پێويستى كرد نەخۆشخانەيەكى ديكەش تەرخان دەكەین".