جيهان

"پلانی ئیسرائیل بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران شکستی ھێناوە"

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە کە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕژێمی ئێران لاواز بووە بەڵام ھێشتا بەردەوامە لە کارەکانی.

Hakan Çopur, Muhammed Kılıç  | 23.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
"پلانی ئیسرائیل بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران شکستی ھێناوە"

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو پلانەی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) بۆ بەرپاکردنی ڕاپەڕینێکی ناوخۆیی لە ئێران داینابوو، شکستی ھێناوە، ھەروەھا گەشبینی ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بەم پلانە سەرەڕای واقیعی مەیدانی، بەڵام ھەڵەبوو.

ڕۆژنامەکە پشت بەستن بە قسەی ژمارەیەک بەرپرسی گەورەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکی شیکاریی بەرفراواندا، ھۆکارەکانی پلانی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) بۆ بەرپاکردنی ڕاپەڕینێکی ناوخۆیی لە ئێران، لەوەی لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێ نەکراوە، ڕوون کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەھۆی بوونی چەند ھەڵەیەک لە ھەڵسەنگاندنەکانی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیلدا و لەگەڵ گەشبینی ئەمریکا کە پەیوەندی بە واقیعی سەر زەوییەوە نییە، پلانەکە شکستی ھێناوە.

ڕۆژنامەکەدا باسی لەوەش کردووە کە دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل "مۆساد"، پلانێکی پێشکەش لە سەرۆکوەزیران، بینامین ناتانیاھو کردووە کە تیایدا داوای کردبوو ڕاپەڕینێکی ناوخۆیی لە ئێران بەرپا بکرێت، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی ڕووخاندنی ڕژێم.

ھەروەھا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەر لە دەستپێکردنی جەنگەکە، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل، دەیڤید بارینا پلانێکی بردووەتە بەردەم بنیامین نەتەنیاھوو و دواتریش لە واشنتن خستوویەتە بەردەم بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ کە تیایدا دوای کوشتنی سەرکردەکانی ئێران لە چەند رۆژی یەکەمی جەنگدا، مۆساد ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆ دەجووڵێنێت و راپەڕین ھەڵدەگیرسێنێت بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران، بەمەش جەنگەکە بە خێرایی کۆتایی دێت.

ئەوەشی خستووتەڕوو کە بنیامین ناتانیاھو پلانەکەی پەسەندکرد و ئیدارەی ئەمریکایش گەشبینی خۆی لەبارەی پلانەکە نیشاندابوو، بەڵام ئێستا کە سێ ھەفتە شەڕ تێپەڕیووە، ھیچ گرژیەک ڕووی نەداوە و دەسەڵاتی ئێران ھێشتا ماوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز باسی لەوەش كردووە کە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕژێمی ئێران لاواز بووە بەڵام ھێشتا بەردەوامە لە کارەکانی.

لە ڕاپۆرتەکەدا، تیشکی خراوەتە سەر ئەوەی کە ئێستا پلانەکەی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) بۆ بەرپاکردنی ڕاپەڕینێکی ناوخۆیی لە ئێران داینابوو، شکستی ھێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın