جيهان

سعوودیە و کوێت و ئیمارات بەرپەرچی ھێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێرانیان دایەوە

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ڕایگەیاند، چوار دڕۆن و مووشەکێکی بالیستیکی تێکشکاندووە کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی ڕیاز کرابوون.

Mohammed Hamood Ali Al Ragawi  | 23.03.2026 - نوێکردنەوە : 23.03.2026
سعوودیە و کوێت و ئیمارات بەرپەرچی ھێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێرانیان دایەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

ھەریەک لە سعوودیە، کوێت و ئیمارات ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک مووشەکی بالیستیکی ودرۆنیان تێکشکاندووە کە لە ئێرانەوە ئاراستە ئەو وڵاتانە کرابوون.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەیان، چوار درۆنیان لە ناوچەی ڕۆژھەڵات تێکشکاندووە، ھەروەھا مووشەکێکی بالیستیکیان خستووەتەخوارەوە کە ئاراستەی ڕیاز کرابوون.

ڕاشیگەیاندووە کە مووشەکێکی بالیستیکی دیکە لە ناوچەیەکی چۆڵەوانیدا لە سعوودیە، کەوتووەتەخوارەوە.

ھاوکات سوپای کوەیت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی ژمارەیەک مووشەک و دڕۆنیان تێکشکاندووە کە ئاراستەی وڵاتەکەیان کرابوون.

ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ژمارەیەک ناوچەی کوێت لێدراون.

ھەر لەوەبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییان مامەڵەیان لەگەڵ ھێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران کردووە.

ھاوکات حکوومەتی ئەبوزەبی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەنجامی تێکشکاندنی مووشەکێکی بالیستی، پارچەکانی لە ناوچەی شەوامخ کەوتوونەتە خوارەوە و بەو ھۆیەوە کەسێک کە ھەڵگری ڕەگەزنامەی ھیندستانە بریندار بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın