جيهان

لوبنان باڵیۆزی ئێرانی وەک کەسی نەخوازراو ناساند و داوای لێکرد وڵاتەکە جێبهێڵێت

Muhammed Emin Canik, Ethem Emre Özcan  | 24.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
لوبنان باڵیۆزی ئێرانی وەک کەسی نەخوازراو ناساند و داوای لێکرد وڵاتەکە جێبهێڵێت

Beyrut

بەیروت - AA

لوبنان باڵیۆزی دەستنیشانکراوی ئێرانی لە بەیروت وەک کەسی نەخوازراو ناساند و، داوای لێکرد تا ٢٩ی ئادار وڵاتەکە جێبهێڵێت.

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد باڵیۆز محەمەد ڕەزا شەیبانی کە بۆ بەیروت دەستنیشان کراوە، بانگهێشتی وەزارەت كراوه‌.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس له‌وه‌ كراوه‌ متمانەنامەی شەیبانی هەڵوەشێندراوەتەوە و، وەک کەسی نەخوازراو ناسێندراوە، تا ٢٩ی ئازار مۆڵەتی پێدراوە بۆ ئەوەی خاکی لوبنان جێبهێڵێت.

هەروەها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ کە بەهۆی پێشێلکردنی نەریتە دیپلۆماسییەکان و ڕێکارە چەسپاوەکانی نێوان لوبنان و ئێران لەلایەن حكوومه‌تی تارانەوە، باڵیۆزی لوبنان لە تاران، ئەحمەد سوەیدان بۆ ڕاوێژ بانگهێشت کراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın