جيهان

ئێران: "ئامانجەکانی ناو ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج"

Ahmet Dursun  | 25.03.2026 - نوێکردنەوە : 25.03.2026
ئێران: "ئامانجەکانی ناو ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج"

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، بارەگای سەربازی لە شاری سەفەد لە باکووری ئیسرائیل و ئامانجەکانی ناو شارەکانی تەل ئەبیب، کیریات شیمۆنا و بێنی براک، لەگەڵ بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت، ئیمارات و ئوردن بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج.

سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد لە چوارچێوەی ٨٠هەمین شەپۆلی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستەقینە ٤دا، هێرشی نوێیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "خاڵە ستراتیجییەکان و ناوەندە سەربازییەکان لە باکووری خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، لە هێرشێکی قورس و بەردەوامی مووشەکی سوپای پاسداران تێکشکێندران".

هه‌روه‌ها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوه‌ ٨٠هەمین شەپۆلی هێرشەکان بۆ پشتیوانی کردن لە حزبوڵڵای لوبنان و بەرگریی گەلی باشووری لوبنان ئەنجام دراوە و، هاتووە: "ئەم ئۆپەراسیۆنە دەستپێکی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنە کە پێشتر لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دژی ڕژێمی زایۆنیی منداڵکوژ ڕاگەیاندراوە. لەم ئۆپەراسیۆنانەدا شوێنی گردبوونەوەی هێزە زایۆنییەکان لە باکووری فەڵەستینی داگیرکراو و کەرتی غەززە، بەبێ جیاوازی لەلایەن سوپای ئێرانەوە ڕووبەڕووی هێرشی قورسی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبنەوە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە شارەکانی تەل ئەبیب، کیریات شیمۆنا، بێنی براک و بنکەکانی عەلی سالم و عاریفجان-ی ئەمریکا لە کوێت، موەفەق سەڵتی لە ئوردن و بنکەی شێخ عیسا لە ئیمارات، بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın