سوپای ئێران: "ھیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکادا ناکەین"
گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا سەربە سوپای پاسداران، ئیبراھیم زولفەقاری ڕایگەیاند کە ئێران ھیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکادا، ناکات.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا سەربە سوپای پاسداران، ئیبراھیم زولفەقاری ڕایگەیاند کە ئێران ھیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکادا، ناکات.
ئیبراھیم زولفەقاری لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی ئێران، وەڵامی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی داوەتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.
گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا قسەکانی ئاراستەی ئەمریکا کردووە و گوتی: " شکستەکەتان بە ڕێكکەوتن ناومەبن، کاتی بەڵێنەکانی ئێوە بەسەرچووە، ھەڵوێستمان ھەر لەسەرەتاوە ڕوون بووە و نەگۆڕاوە، کەسانی وەک ئێمە ڕێكکەوتن لەگەڵ کەسانی وەک ئێوە ناکەن، نە ئێستا و نە لە داھاتوودا".
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە لەئێستادا، دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان دەکەن و تاران خواستی زۆری بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن ھەیە.
