ئاکسیۆس: "ئێران لایەنە نێوەنگیرەکانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی نایەوێت دووبارە لەلایەن ترەمپەوە فریوبدرێت"
سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ڕاگەیاندووە کە بەرپرسانی ئێران، لایەنە نێوەنگیرەکانیان (پاکستان، میسر و تورکیا) ئاگادار کردووەتەوە لەوەی پێشتر دووجار لە کاتی ئەنجامدانی دانوستاندا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە فریودراون.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە ئێران، لایەنە نێوەنگیرەکانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی نایەوێت دووبارە لەلایەن ترەمپەوە فریوبدرێت.
سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ڕاگەیاندووە کە بەرپرسانی ئێران، لایەنە نێوەنگیرەکانیان (پاکستان، میسر و تورکیا) ئاگادار کردووەتەوە لەوەی پێشتر دووجار لە کاتی ئەنجامدانی دانوستاندا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە فریودراون.
بە گوتەی سەرچاوەکە، بەرپرسانی ئێران ھەروەھا لایەنە نێوەنگیرەکانیان ئاگادارکردوووتەوە کە جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا و بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ناردنی ھێزی زیاتر بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گومانەكانیان زیاتر بووە لەوەی کە پێشنیازی ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی، جگە لە فێڵ ھیچ دیکە نییە.
ئەمەیش لە کاتێکدا ئەمریکا ھەوڵدەدات سبەینێ پێنجشەممە لە ئیسلام ئاباد پایتەختی پاکستان دانوستان لەگەڵ ئێراندا بکات، بەڵام لە دوو گەڕی پێشووی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، دۆناڵد ترەمپ گڵۆپی سەوزی دا بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران ھەڵکردبوو.
