جيهان

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ دەیەوێت بە خێرایی کۆتایی بە جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران بهێنێت

Aynur Şeyma Asan  | 26.03.2026 - نوێکردنەوە : 26.03.2026
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ دەیەوێت بە خێرایی کۆتایی بە جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران بهێنێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

بانگەشەی ئەوە کرا کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە بەرپرسانی نزیک لە خۆی ڕاگەیاندووە دەیەوێت بە پابەندبوون بەو پلانەی پێشتر دیاریکرابوو کە ٤ -٦ هەفتەیە، بە خێرایی کۆتایی بە جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران بهێنێت.

بەپێی هەواڵێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، چەند سەرچاوەیەک کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت و زانیارییان لەم بارەیەوە هەیە، باسیان لەوە کردووە ترەمپ بە بەرپرسانی نزیکی خۆی گوتووە هێرشەکان بۆ سەر ئێران لە قۆناغەکانی کۆتاییدان.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە ترەمپ پێی وایە هێرشەکان بۆ سەر ئێران بوونەتە هۆی ئەوەی سەرنجی لەسەر بابەتەکانی ناوخۆی وڵات وەک هەڵبژاردنەکان و کۆچبەرانی نایاسایی نەمێنێت.

ئاماژە بەوە کرا کە ترەمپ فەرمانی داوە بە پابەندبوون بەو پلانەی پێشتر بۆ هێرشەکانی سەر ئێران دیاریکرابوو کە ٤-٦ هەفتەیە، بانگەشەی ئەوەش کراوە ترەمپ بە بەرپرسانی ڕاگەیاندووە دەیەوێت جەنگەکە بە خێرایی و لە هەفتەکانی داهاتوودا کۆتایی پێ بهێنێت.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد ترەمپ بیرۆکەی ئەوەی خستووەتە بەردەم ڕاوێژکارانی کە دەستڕاگەیشتنی ئەمریکا بە بەشێک لە نەوتی ئێران بکرێتە بەشێک لە هەر ڕێککەوتنێک کە واژوو دەکرێت، بەڵام هێشتا هیچ پلانێک لەم بارەیەوە نییە.

هەروەها سەرچاوەکان ئاماژە بەوە کردووە کە پێشبینیکردنی بڕیارەکانی ترەمپ دەربارەی هێرشەکان قورسە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın