ژمارەی بریندرانی ئیسرائیل لە شەڕی دژبە ئێران بەرزبووەوە بۆ پێنج ھەزار و ٢٢٩ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوە بۆ پێنج ھەزار و ٢٢٩ کەس.
Quds
قودس ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوە بۆ پێنج ھەزار و ٢٢٩ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بەھۆی ھێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ١٤٩ کەس برینداربوون.
ھەروەھا وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە لەو پێنج ھەزار و ٢٢٩ بریندارە، ھێشتا ١١٤یان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە ماون و چارەسەر وەردەگرن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ژمارەی کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوەتە بۆ پێنج ھەزار و ٢٢٩ کەس.
ھاوکات پەیمانگای ئیسرائیلی بۆ توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی سەربە زانکۆی تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا، ١٩ کەس لە ئیسرائیل کوژراون.
