وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پەسەند كردنی پلانی هێرشی ئاسمانیی نوێی بۆ سەر ئێران و لوبنان ڕایگەیاند
Quds
قودس - AA
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز ئاماژهی بهوه كرد کە پلانی هێرشە ئاسمانییە نوێیەکانی بۆ سەر چەندین ئامانجی دیكه لە ئێران و لوبنان پەسەند کردووە.
لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ فەرماندەکانی سوپا، كاتز باسی لهو هێرشانە كرد كه دەیکەنە سەر ئێران و لوبنان و، ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ئایال زەمیر کۆمەڵێک ئامانجی نوێیان لە ئێران و لوبنان بۆ هێرش كردن پەسەند کردووە.
کاتز بانگەشەی ئەوەی کرد فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتەوە تا ئێستا لە هێرشە ئاسمانییەکانیاندا دژی ئێران، زیاتر لە ١٥ هەزار مووشهكیان بەکارهێناوە، كه چوار هێندەی ئەو مووشهكانهیه لە هێرشهكانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بەکاریانهێنابوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
