Muhammed Emin Canik,Ethem Emre Özcan
25 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2026
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل کە هێرشی چڕ دهكاته سەر لوبنان، هێرشە زەمینییەکانی لە باشووری وڵاتەکە فراوانتر دەکات.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە هەواڵێکیدا بڵاوی كردهوه، سوپا ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی لە باشووری لوبنان فراوانتر دەکات و، دوو فیرقەی دیكهی سەربازی بەشداری لە هێرشە زەمینیەکانی لوبناندا دەکەن.
سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەو هێرشانەی کە لە دووی ئادارەوە بۆ سەر چەندین خاڵی وڵاتەکە دەستی پێکردووە، بەتایبەت ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و ناوچەی زاحيیە لە باشووری بەیروتی پایتەخت.