وەزیری دەرەوەی تورکیا بەردەوامە لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ لە ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنی و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە شەڕ لە ناوچەکە، ئەنجامداوە.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان بەردەوامە لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ کۆتاییھێنان بەو شەڕەی کە دوای ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی مانگی شوباتەوە لە ناوچەکە سەریھەڵداوە و تا ئێستا بەردەوامە.
لەوبارەیەوە ھاکان فیدان لە ڕۆژانی نێوان ١٨ و ٢٠ی ئەم مانگە دوای سەردانەکانی بۆ ھەریەک لە سعوودیە، قەتەر و ئیمارات، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە ئەنجامدا، بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە شەڕ لە ناوچەکە.
ھەر لەو چوارچێوەدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ٢٢ی ئەم مانگە، زنجیرەیەک پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی و وەزیری دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی و نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا ئەنجامدا.
ھەر لە ٢٢ی ئەم مانگە، ھاکان لە میانی زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنییدا ئەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە شەڕ لە ناوچەکە خراونەتەگەڕ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان و بەرپرسانی پاکستان تاوتوێ کرد.
ھەر لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا ھەولە دیپلۆماسییەکان لەبارەی کۆتاییھێنان بەشەڕ لە ناوچەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن تاوتوێ کرد.
ھەر لە ٢٣ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە شەڕ لە ناوچەکە خراونەتەگەڕ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی و وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان و وەزیری دەرەوەی نەرویج، ئێسپێن بارت ئایدا تاوتوێ کرد.
لە ٢٥ی ئە مانگە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە زنجیرەیەک پەیوەندییدا تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یۆھان وادیفوڵ و وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و وەزیری ئۆزبەکستان، بەختیار سەعیدۆف بیروڕایان لەبارەی کۆتاھێننان بە شەڕ لە ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرد.
ھەروەھا ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی ئەو ھەوڵانەیان تاوتوێ کرد کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە شەڕ لە ناوچەکە، خراونەتەگەڕ.
ھاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا دوایین پێشھاتەکانی تایبەت بە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پاکستان، محەمەد ئیسحاق دار ئەنجامدا کە لە میانیدا ئەو ھەوڵانەیان تاوتوێ کرد کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە شەڕ لە ناوچەکە، خراونەتەگەڕ.
