Esat Fırat
25 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2026
ئیستانبوڵ - AA
بە درێژایی شەوی ڕابردوو، لە سعوودیە ڕێگریی لە ٢٧ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە کە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتیان کردە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە بڵاوی کردەوە، بە درێژایی شەوی ڕابردوو هێرش كراوهته سهر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتهكه.
لەو ڕاگەیاندراوانەی یەک لە دوای یەک بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵات بوون و، سەرجەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندراون.
لە ڕاگەیاندراوەکاندا هیچ زانیارییەک له بارهی سەرچاوەی هێرشەکان نهخراوهتهڕوو.