Muhammet Ali Kemal
29 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2016
ئەنقەرە
سەرەڕای روونکردنەوەکانی سعوودیە سەبارەت بە جێبەجێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەڵام وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران رایگەیاند ''رێگە بە ئێرانییەکان نادرێت ئەمساڵ سەفەری حەج بکەن''.
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران، عەلی جەننەتی لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی ئێران (IRINN) رایگەیاند ''بەهۆی ئەوەی کە نەتوانرا لە دوو کۆبوونەوەدا بگەینە هیچ ئەنجامێک و سعوودیە درێژەی بە هەڵوێستەکانی لەبارەی هاریکاری نەکردنمان دا، بەداخەوە ئەمساڵ ئێرانییەکان ناتوانن سەفەری حەج بکەن''.
جەننەتی ئاماژەی بەوەیش کرد کە سبەی دووشەممە، لەلایەن دامەزراوەی حەج و زیارەتەوە روونکردنەوەی زیاتر سەبارەت بە بابەتەکە دەخرێتە روو.
تاران لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ ریازدا داوای پاراستنی ئاسایشی حاجییانی ئێران و ئاسانکاری لەپێدانی ڤیزەدا دەکرد.
لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا کە رۆژی هەینی رابردوو لەلایەن وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە داواکارییەکانی دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران جێبەجێکراوە بەڵام سەرەڕای ئەمە شاندەکەی ئێران رەتیکردووەتەوە رێککەوتنەکە واژۆ بکات و گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران بەرپرسیارە لەبەرامبەر خودا و خەڵکدا سەبارەت بە رێگریکردن لە هاووڵاتییانی بۆ ئەنجامدانی سەفەری حەج.