ژماره‌ی توشبووان به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان ٧٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه
- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٧٥ هه‌زار و ١٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) بوون كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، ٧٥ هه‌زار و ١٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
تا ئێستا دوو هه‌زار و ١١ كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌وانه‌ش دوو هه‌زار و پێنج كه‌سیان له چین، دوو كه‌س له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، فه‌ڕه‌نسا، ژاپۆن، فلیپین و تایوان یەکی یه‌ك كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی حاڵه‌تەکانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین گه‌یشتووه‌ته، ٧٤ هه‌زار و ١٨٥ و له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ ٦٢ و له هه‌رێمی ماكاو ١٠ حاڵه‌ت و له تایوان-یش ٢٢.
به‌پێی داتای راگه‌یاندن و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون له‌ناویاندا به‌م شێوه‌یه‌یه: ژاپۆن ٦١٤، سینگاپور ٨١، تایلاند ٣٥، كۆریای باشوور ٤٦، مالیزیا ٢٢، ڤیێتنام ١٦، ئه‌ڵمانیا ١٦، ئه‌مریكا ١٥، ئوسترالیا ١٥، فه‌ڕه‌نسا ١٢، به‌ریتانیا نۆ، ئیمارات نۆ، كه‌نه‌دا هه‌شت، فلیپین سێ، هیندستان سێ، ئیتاڵیا سێ، رووسیا دوو، ئیسپانیا دوو، به‌لجیكا، نیپاڵ، سریلانكا، سوید، كامبۆدیا، فینلاند و میسر یه‌كی یه‌ك حاڵه‌تی توشبوون تیایاندا تۆماركراوه.