Gamze Türkoğlu Oğuz
17 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی له وڵاتانی جیهان خستویانه‌ته‌ڕوو تا ئیستا 71 هه‌زار كه‌س له جیهاندا دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ڤایرۆسه‌كه جگه له چین له 25 وڵاتی دیكه‌ش بڵاوبووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته تایوان-یش كه له‌گه‌ڵ چين-دا ناكۆكه.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له چین به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته هەزار و 771 كه‌س و له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ-یش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له هه‌ریه‌كه له فه‌ڕه‌نسا یەک كه‌س، ژاپۆن یەک كه‌س، فلیپین یەک كه‌س و تایوان یەک كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا له چین گه‌یشتوه‌ته 70 هه‌زار و 548 كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستی 10 هه‌زار و 644یان ناجێگیره، هه‌روه‌ها له هه‌رێمه‌كانی هۆنگ كۆنگ 57 حاڵه‌ت و ماكاو 10 حاڵه‌ت و له تایوان-یش 20 حاڵه‌تی توشبوون تۆمار كراون.
جگه له چین ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان به‌م شێوه‌یه‌یه: "ژاپۆن 419، سینگاپور 75، تایلاند 35، كۆریای باشوور 30، مالیزیا 22، ڤیێتنام و ئه‌ڵمانیا هه‌ریه‌كه 16، ئه‌مریكا 15، ئوسترالیا 14، فه‌ڕه‌نسا 12، به‌ریتانیا و ئیمارات هه‌ریه‌كه نۆ، كه‌نه‌دا هه‌شت، فلیپین هیندستان و ئیتاڵیا هه‌ریه‌كه سێ، رووسیا و ئیسپانیا هه‌ریه‌كه‌یان دوو، به‌لجیكا، نیپاڵ، سریلانكا، سوید، كامبۆدیا، فینلاند و میسر هه‌ریه‌كه یه‌ك حاڵه‌تی توشبوونیان لێ تۆمار كراوه".