Heman Husseın Yaseen
01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2020
هه‌ولێر - AA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سێ ھاووڵاتی چینی کە به‌نیازبوون بێنه هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رێگه‌یان پێنه‌درا و گه‌ڕێندرانه‌وه.
بەرپرسی ھۆبەی پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی ھەولێر، رزگار فەرزەندە ئەفەندی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ئه‌مڕۆ سێ هاووڵاتیی چینی كه به‌نیازبوون بێنه هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رێگامان پێیان نه‌دا و گه‌ڕێندرانه‌وه، ئه‌م رێكاره‌ش به مه‌به‌ستی رێگەگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه''.
بەرپرسی ھۆبەی پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی ھەولێر گوتیشی: ''هه‌ر هه‌ڵگرێكی پاسپۆڕتی چینی كه به‌نیازبێت بێته هه‌رێمی كوردستان به‌بێ پشكینین رێگریی له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆش هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی چینی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه وڵاته‌كه‌ی''.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە بۆ فڕۆکەخانەکانی هه‌رێمی كوردستانی ناردووە بڕیاریداوە كه ھاتنەژوورەوە لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو کەسە بیانییانەی کە دوای رێكه‌وتی ١٤\١\٢٠٢٠سەردانی وڵاتی چینیان کردووە قەدەغەیە.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌كرێت كه له فڕۆكه‌خانه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاندووه كه هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.