Seyit Aydoğan
26 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2020
تۆرینتۆ - AA
سه‌رۆكی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی ویلایه‌تی ئۆنتاریۆ باشووری رۆژهەڵاتی كه‌نه‌دا، دكتۆر ده‌یڤد ویڵیامس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌و وڵاتە راگه‌یاند.
دەیڤد ویڵیامس له‌باره‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌سه له په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه و رۆژی 22ی كانوونی دووه‌م له شاری ڤوهانی چین-ه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه تۆرینتۆی كه‌نه‌دا.
ناوبراو ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه له‌ئێستادا نه‌خۆشه‌كه له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه و مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵك ئێجگار كه‌مه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی چاودێری نه‌خۆشییه درمه‌كان له تۆرینتۆ، دكتۆر باربارا یافی رایگه‌یاند کە په‌یوه‌ندی نه‌خۆشكه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه ته‌نها له‌ڕێی ئه‌ندامانی خێزانهكهیهوهیه و رێگه نادرێت ئه‌م كه‌سانه‌یش تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌بن.