Tevfik Durul,Muhammed Ali Kamal
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی چین بڕیاریدا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی هۆکارەکانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له شاری ڤوهان ناوه‌ندی پارێزگای هوبێ رابگرێت كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌دا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه بڕیاره‌كه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی پاس و كه‌شتییه خێراكان له ڤوهان ده‌گرێته‌وه و داوا له دانیشتوانی شاره‌كه كراوه بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی تایبه‌تیان هه‌بێت، شاره‌كه جێنه‌هێڵن.
هه‌روه‌ها له هۆشدارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌یشكراوه کە رێڕه‌وی سه‌رجه‌م هۆکارەکانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ كه له شاره‌كه‌وه تێده‌په‌ڕن، ده‌گۆڕدرێت.
- په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا
له چین ٥٧١ كه‌س تووشی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) بوون كه نزیكه له نه‌خۆشیی هه‌وكردنی توندی سییه‌كان ناسراو به SARS و ١٧ كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا دوێنێ ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سێك له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ و بۆ كه‌سێكی دیكه له هه‌رێمی ماكاو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو، له‌پاڵ ئه‌مه‌یشدا كه‌سێك له هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، ژاپۆن، كۆریای باشوور و سێ كه‌س له تایلاند تووشی په‌تاكه ببوون.
دوێنێ له ڤوهان فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ڕووی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی سه‌ردانی شاره‌كه‌یان ده‌كرد، داخرابوون و كاری هۆکارەکانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵپه‌سێردرابوون.