سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عو‌مان كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عو‌مان ده‌ردەبڕێت.
Arbil
هەوڵێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى لە میانی کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عو‌مان، يوسف بن عه‌له‌وى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عو‌مان ده‌ردەبڕی.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى لە پەراوێزی سێيه‌مين رۆژى دیدار و کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤوس له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عو‌مان، يوسف بن عه‌له‌وى كۆبووه‌وه.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا نێچيرڤان بارزانى پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆى بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى عو‌مان دووپاتكردووەتەوە به له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سوڵتان قابوس بن سه‌عيد، هه‌روه‌ها پيرۆزبايي ده‌ستبه‌كاربوونى له سوڵتانى نوێ، هه‌يسه‌م بن تارق ئال سه‌عيد كردووە و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عو‌مان ده‌ربڕىووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له بواره جياكاندا كراوەتەوە، هه‌روه‌ها دوايين دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و كاريگه‌ريى ئاڵۆزييه‌كان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى، چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر-به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، ئاراسته و سياسه‌تى میانڕه‌ویی عو‌مان له ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان، تاوتوێ كراون.