Hamit Hüseyin
15 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
لە ماڵپەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا حکوومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت کە پشتیوانی حکوومەت و گەلی فەڕەنسایە و لە سەرەتای راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "زۆر به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ئیدانه ده‌كه‌ین كه بۆ جارى چه‌نده‌م دره‌نگانێكى شه‌وى رابردوو ژماره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتییانى سڤیلى فه‌ڕه‌نسى له شارى نیسى باشوورى ئه‌و وڵاته كرده ئامانج، كاتێك له یادى ڕۆژى نیشتمانیى فه‌ڕه‌نسادا كۆببوونه‌وه و ده‌یان قوربانى لێكهوتهوه. هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیى فه‌ڕه‌نسا ده‌ره‌بڕین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیانین".
لە درێژەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە "ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه جارێكى دیكه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له به‌رده‌م ته‌حه‌دى و ئه‌ركێكى گه‌وره‌دایه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنى تیرۆر كه هه‌ر كات و له هه‌ر شوێنێك بۆی بلوێت، ده‌ستى ڕه‌شى خۆى ده‌وه‌شێنێت".
ھەروەھا هاتووە : "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه له فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانى جیهان، جارێكى دیكه ئه‌و ڕاستییه دووپات ده‌كاته‌وه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و هاوڵهكانى خۆى چڕتر بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت زووتر به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وێت و جیهان و مرۆڤایه‌تى له مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و تیرۆرستان بپارێزێت. دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكار و گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیى فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌م و پشتوانیانین".