Hemın Othman Mohammed
15 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2016
دوای ھێرشەکەی سەر شاری نیسی فەڕەنسا کە تیایدا ٨٤ کەس کوژران و، زیادتر لە ١٥٠کەسی دیکەش بریندار بوون، سەرکۆماری فەڕەنسا فڕانسوا ئۆلاند، ئاماژەی بەوە دا کە باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە درێژ دەکەنەوە و ھێرشەکانیان لە سووریا و عێراق زیاد دەکەن.
پاش هێرشه‌كه، ئۆلاند پشووه‌كه‌ی له نیوه‌یدا بڕی و گه‌ڕایه‌وه بۆ پاریس و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی مانوێل و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌یدا كۆبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی بەڕێوە برد و پاشان له كۆشكی ئێلیزە گوتارێكی پیشكه‌ش به گه‌لی فه‌ڕه‌نسا كرد و رایگه‌یاند: "بۆ جارێكی دیكه فه‌ڕه‌نسا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه، هه‌موو فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردان".
ئۆلاند جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هێرشه‌كه له رۆژی ١٤ی ته‌مووزدا ئه‌نجامدرا كه سیمبولی ئازادییه و یه‌كێكه له سیمبوله‌كانی فه‌ڕه‌نسا، گوتیشی: "ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، كوژراوه. هه‌موو به‌رپرسان له ئاماده‌باشیدان. هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ریی برینداره‌كان".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئۆلاند، باسی له‌وه كرد كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه، له‌به‌رئه‌وه به هه‌ستیارییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین و ئاسایش سه‌قامگیر ده‌كه‌ین.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ئۆلاند ئه‌و بڕیارانه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌ریان كردووه. به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ش باری نائاسایی كه 26ی تهمووز ته‌واو ده‌بێت بۆ سێ مانگی دیكه درێژ كرایه‌وه، سه‌ربازانی یه‌ده‌ك بانگ ده‌كرێنه‌وه و له‌و ناوچانه‌ی به‌پێویست ده‌زانرێن كاریان پێ ده‌سپێردریت به خاڵه سنوورییه‌كانیشه‌وه.