23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب – AA
له ئاكامی هێرشی چڕی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا بۆسه‌ر گونده‌واره‌كانی رۆژئاوا و باشووری حه‌له‌ب كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، له‌م دوو رۆژه‌ی دواییدا، ٣٦ هه‌زار مه‌ده‌نی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون، به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ئاواره و دهربهدهربوان له‌م دوو مانگ و ١٥ رۆژه‌ی دواییدا نزیكبۆته‌وه له ٤٥٠ هه‌زار كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخهرایهتی كاروباری سووریا كه زانیاری له‌سه‌ر ئاواره و دهربهدهربوان له ناوچه‌كه كۆده‌كاته‌وه، محه‌مد حه‌للاج به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی به پشتیوانی ئاسمانی رووسیا ده‌كرێنه سه‌ر گونده‌كانی رۆژئاوا و باشووری حه‌له‌ب كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونی خه‌ڵك به‌رده‌وامه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیا له‌م دوو رۆژه‌ی دواییدا، ٣٦ هه‌زار و حه‌وت مه‌ده‌نی كه له ١١ هه‌زار و ٦٩١ خانه‌واده پێكهاتوون ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تاكو ئێستا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون نزیكبۆته‌وه له ٤٥٠ هه‌زار.
زۆربه‌ی ئاواره‌بوان روو ده‌كه‌نه ئه‌و كه‌مپانه‌ی کە له سنووری توركیاوه نزیكن و ئه‌و ناوچانه‌ی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون له تیرۆریستان پاككراونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌بوونی شوێنی پێویست و ژێرخان بۆ دانانی خیوه‌ت كێشه‌ی دروستكردووه.
ئاواره‌بوان پێویستییان به هاوكاری به‌په‌له و دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان هەیه.