Ahmet Dursun,Adham Kako
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران، برایان هووك هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسماعیل قائانی كرد كه كراوه به فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران.
برایان هووك له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له هێرشێکی ئه‌مریكادا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، به بۆشاییه‌ك له‌قه‌ڵه‌مدا كه رژێمی ئێران ناتوانێت پڕی بكاته‌وه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران، برایان هووك هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسماعیل قائانی كرد كه له شوێنی قاسم سوله‌یمانی دانراوه و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئیسماعیل قائانی-یش رێگای كوشتنی ئه‌مریكییه‌كان بگرێته‌به‌ر هه‌مان چاره‌نووسی ده‌بێت".
برایان هووك گوتیشی: "رژێمی ئێران و هێزه بریكاره‌كانی به‌رپرسیار ده‌كه‌ین له هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان لە ناوچه‌كه یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا".
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه حكوومه‌ت له ئێران، خۆپیشانده‌رانی به "قاره‌مان" ناوزه‌ند كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنیان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سێی كانوونی دووه‌مدا له رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی كوشت، ئێران له هەشتی كانوونی دووه‌مدا هێرشی مووشه‌كی كرده سه‌ر بنكه‌ی سەربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تیادا جێگیركراون، به‌مه‌یش گرژیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته رووی له هه‌ڵكشان كرد.