Sefa Mutlu
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، گه‌یشته ئیستانبوڵ.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی مێركڵی هه‌ڵگرتبوو كاتژمێر ٢٣:١٥ خولهك به‌كاتی هه‌ولێر، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئاتاتورك نیشته‌وه.
كاروانه‌كه‌ی مێركڵ و شاندی یاوه‌ری له‌ژێر رێوشوێنێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا فڕۆكه‌خانه‌ی جێهێشت.
مێركڵ كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان تاوتوێی په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیيهكان بكات، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه كه مانگی تهمووز ده‌ستپێده‌كات تاوتوێی بابه‌ته‌كانی وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا- یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، قۆناغی به‌شداری له یه‌كێتییه‌كه، نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی گومرك و هه‌ڵگرتنی ڤیزه بكات.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكرێت سه‌باره‌ت به بابه‌ته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به تایبه‌تی لیبیا و سووریا.