Hakan Çopur
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئاشكرای كرد كه پێش سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو بۆ كۆشكی سپی، پلانی ''رێككه‌وتنی سه‌ده'' راده‌گه‌یه‌نێت.
له كاتی رۆیشتنیدا بۆ ویلایه‌تی فلۆریدا، تره‌مپ له نێو فڕۆكه‌دا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا و، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پلانی ئاشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد كه به ''رێككه‌وتنی سه‌ده'' ناسراوه.
تره‌مپ باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو كرد و، رایگه‌یاند: ''به ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئه‌و سه‌ردانه ئه‌و پلانه راده‌گه‌یه‌نین. به كورتی له‌گه‌ڵ فهڵهستینیهكانیشدا گفتوگۆم كرد. پاشان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا گفتوگۆ ده‌كه‌ین. له رێككه‌وتنه‌كه‌دا زۆر هاندانی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان تێدایه. دڵنیام له‌وه‌ی سه‌ره‌تا كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له راستییدا ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ ئه‌وان زۆر ئه‌رێنییه''.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و رێككه‌وتنه رێككه‌وتنێكی زۆر سه‌خته و، رایگه‌یاند ''حه‌زم له رێككه‌وتنه. ئه‌مه‌ش زۆر گه‌وره‌یه و به راستیی رێككه‌وتنێكه به‌كه‌ڵك دێت''.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆشكی سپی ئه‌مریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو و رێبه‌ری هاوپه‌یمانی شین-سپی، بێنی گانتز، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی پلانی ''رێككه‌وتنی سه‌ده''، رۆژی سێ شه‌ممه ٢٨ی كانوونی دووه‌م، له واشنتۆن ده‌بن.
- پلانی ''رێككه‌وتنی سه‌ده''
هه‌رچه‌نده ورده‌كارییه‌كانی پلانی ''رێككه‌وتنی سه‌ده'' كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی '' دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر'' بۆ بابه‌تی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین ئاماده‌ی كردووه له راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تیدا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ زانیاری له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتووه.
به پێی هه‌واڵه‌كان، رێككه‌وتنه‌كه چه‌ندن مادده‌یه‌كی تێدایه له دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان وه‌ك؛ پێدانی قودس به ته‌واوی به ئیسرائیل و به‌رده‌وامی بوونی به‌شێكی زۆری ئۆردوگا جووله‌كه نشینه نایاساییه‌كانی كه‌رتی خۆرئاوا.
باس له‌وه ده‌كرێت كه له پلانه‌كه‌دا باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن په‌نابه‌ری فه‌ڵه‌ستینی نه‌كراوه كه ئیسرائیل له زێدیان رایگواستوون.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و پلانه كه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حموود عه‌باس به ''زله‌ی سه‌ده'' له قه‌ڵه‌می داوه جگه له هه‌ندێ هاوكاری ئابووریی هیچ شتێكی تێدا نییه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی بێت.
به هۆی قه‌یرانی هاوپه‌یمانی كه ساڵێك زیاتره له ئیسرائیل درێژه‌ی هه‌یه، هێشتا ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پلانه بۆ رای گشتیی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.