25 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2020
پەکین - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) كه له شاری ڤوهان'ی چین داكه‌وتووه گیانیان له‌ده‌ستداوه بەرزبوویەوە بۆ ٤١ کەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە هەزارو ٢٨٧ کەس.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستیی نیشتمانیی چین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە تائێستا ٤١ کەس بەهۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش کە كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و په‌تایه له ته‌واوی هه‌رێمه خۆڕێبهرییهكان، هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌ت و ویلایه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته هەزارو ٢٨٧ كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستی ٢٣٧یان سه‌خته.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سێزدە هه‌زار و ٩٦٧ كه‌س خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكییەوە به‌هۆی ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیدابوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌یش گومانیان لێ ده‌كرێت ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گوازرابێته‌وه گه‌یشتۆته هه‌زار و ٩٦٥ كه‌س.
له ژماره‌یه‌ك شاری چین به شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته زه‌مینی و ده‌ریاییه‌كان هه‌ڵپه‌سێردراون و له ژماره‌یه‌ك شاری دیكه‌یش جگه له وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی، نه‌خۆشخانه و ده‌رمانخانه‌كان كراوه‌ته پشوو له كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی دیكه.
حكوومه‌تی خۆجێی ویلایه‌تی هوبه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌رجه‌م ئه‌جێندا گه‌شتیارییه‌كانی راگرتوون، ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوێندنیشی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دوا خستووه و پشووی سه‌رباز و پۆلیسه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی چین'یش بڕی یه‌ك ملیۆن یۆن (١٤٤ ملیۆن دۆلار)ی ته‌رخان كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له شاری ڤوهان'ی پایته‌ختی ویلایه‌تی هوبه‌ی.