Sangar Hamad Azeez
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە لێدوانێکی بۆ ئاژاناسی ئانادۆڵو وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی رایگەیاند کە لە پارساڵەوە تاوەکو ئێستا سەرکۆماری چین، شی چینگپینگ و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سێ جار کۆبوونەتەوە و لە زۆربەی کۆبوونەوەکانیش کۆک بوون لەسەر ئەو بابەتانەی کە باسیان لێوەکردوون ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پەیوەندییە ستراتیژییەکان و کاری هاوبەشی نێوان چین- تورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێش بچێت.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژاناسی ئانادۆڵو وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی رایگەیاند کەوا لە پارساڵەوە تاوەکو ئێستا سەرکۆماری چین، شی چینگپینگ و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سێ جار کۆبوونەتەوە و لە زۆربەی کۆبوونەوەکانیش کۆک بوون لەسەر ئەو بابەتانەی کە باسیان لێوەکردوون ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پەیوەندییە ستراتیژییەکان و کاری هاوبەشی نێوان چین و تورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێش بچێت.
وانگ تیشکی خستە سەرئەوەی کە ٤٥ ساڵ بەسەر بەستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان چین و تورکیادا تێپەڕیووە و گوتی: "تورکیا وڵاتێکی ئیسلامی گەورە و کاریگەرە لەناوچەکەدا، هەروەها ئەندامی لوتکەی (G20)یشە، لە هەمان کاتدا تورکیا لە رووی ئابووریەوە وڵاتێکی گرنگە".
سەربارەت بە پەیوەندی نێوان چین و تورکیا و لێکۆلینەوەکان لە فەتۆ، وانگ گوتی: "هەم تورکیا و هەم چین پێویستە بەهەموو شێوەیەک دژی رێکخراوی تیرۆرستی بوەستنەوە، هەردوو وڵات پێویستە بەرەنگار تیرۆر ببنەوە لەناوە و دەرەوەی وڵات و نابێت رێگە بدەن کە هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی کاریگەری نەرێنی بخاتە سەر سەقامگیری و ئابووری وڵات، چین دۆستی تورکیایە لە رۆژە سەختەکاندا".