Aybala Arpacı
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
عه‌زاز - AA
له‌ئه‌نجامی پێكدادانی هێزه‌كانی ئه‌حراروشام و به‌ره‌ی شامی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا، له شارۆچكه‌ی عه‌زازی سه‌ربه شاری حه‌له‌ب سێ كه‌سی سڤیل كوژران.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 4:00 به‌كاتی ناوخۆی سووریا، پێكدادان له‌نێوان هیزەکانی ئه‌حراروشام و به‌ره‌ی شامدا روویدا.
پێكدادانه‌كان له ده‌وروبه‌ری كه‌مپی سیجو رووده‌ده‌ن كه ده هه‌زار هاووڵاتیی سووریی تێدا نیشته‌جێیه و له‌ئه‌نجامی پێكدادانه‌كاندا، سێ كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا كه دوانیان منداڵن.
لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر خاڵێكی پشكنینی نێوان عه‌زاز و عه‌فرینی ژێر كۆنترۆڵی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده ناكۆكی له‌نێوانیاندایه.
پێكدادانه‌كان بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
ئه‌حراروشام خاوه‌نی نزیكه‌ی 18 هه‌زار چه‌كداره و به گه‌وره‌ترین گرووپی نێو ئۆپۆزسیۆنی سووریا داده‌نرێت. به‌ره‌ی شامیش خاوه‌نی هێزێكی 3 هه‌زار چەکدارە و ته‌نها له ناوه‌ندی شاری حه‌له‌ب و باكووری ئه‌و شاره خاوه‌ن هێزن و نایانه‌وێت هیچ هێزێكی دیكه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت.