Bayram Altuğ
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
جنێڤ - AA
بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تهندروستیی جیهانیی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس رایگەیاند کە دوای دیدار لەگەڵ کەسێکدا کە پشکنینی بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە، خۆی کەرەنتینە کردووە، بەڵام هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرنەکەوتووە.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس لە روونکردنەوەیەکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، باسی لەوە کردووە کە دیداری لەگەڵ کەسێکدا هەبووە کە پشکنینەکەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە.
بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تهندروستیی جیهانیی باسی لەوە کرد کە رەوشی تەندروستی باشە و هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرنەکەوتووە و گوتی: ''بەڵام بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پرۆتۆکۆلی رێکخراوی تەندروستی جیهانی خۆم کەرەنتینە دەکەم و لە ماڵ ناچمەدەر''.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس هەروەها باسی لەوە کردووە کە پێویستە هەموو کەسێک پابەندبێت بە رێنماییە تەندروستییەکان و رایگەیاندووە ''بەو شێوەیە دەتوانین زنجیری تووشبوون بە کۆرۆنا بشکێنین، ڤایرۆسەکە تێکدەشکێنین و سیستمی تەندروستیمان دەپارێزین''.