سياسەت, عێراق

عێراق.. پێنج کوتلەی شیعە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بۆ سەرۆکوەزیران کاندید دەکەن

پێنج کوتلەی شیعە لە عێراق کە خاوەنی ١٠٦ کورسین لە کۆی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق، رێکەوتن لەسەر کاندیدیکردنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی، مستەفا کازمی لەبری عەدنان زورفی بۆ پێکهینانی حکوومەتی نوێی عێراق.

06.04.2020 - نوێکردنەوە : 06.04.2020
عێراق.. پێنج کوتلەی شیعە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بۆ سەرۆکوەزیران کاندید دەکەن

Iraq

بەغد - AA

پێنج کوتلەی شیعە لە عێراق کە خاوەنی ١٠٦ کورسین لە کۆی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق، رێکەوتن لەسەر کاندیدیکردنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی، مستەفا کازمی لەبری عەدنان زورفی بۆ پێکهینانی حکوومەتی نوێی عێراق.

سەرکرد لە رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، حەمید مەعلە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەوڵەتی یاسا، رەوتی حیکمە، هەردوو کوتلەی نەهجی نیشتمانیی و فەزیڵە بەڕێوەچوو.

حەمید مەعلە راشیگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان رێکەوتن لەسەر کاندیدکردنی مستەفا کازمی بۆ سەرۆکایەتی حکوومەت لەبری زورفی، و داواکاری کاندیدکردنی کازمی ئاراستەی سەرکۆمار، بەرهەم ساڵح دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی یاسایی لەوبارەیەوە بدات.

هاوپەیمانی فەتح (٤٨ پەرلەمانتار)، دەوڵەتی یاسا(٢٦ پەرلەمانتار)، رەوتی حیکمەی نیشتمانی(١٩ پەرلەمانتار)، فەزیڵە(پێنج پەرلەمانتار) و نەهجی نیشتمانی (هەشت پەرلەمانتار)ن لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

مستەفا کازمی، کەسایەتی سەربەخۆیەوە و سەر بە هیچ هێزێکی سیاسیی نییە، لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانی پێشتووتر، حەیدەر عەبادی، وەرگرتووە و تا ئێستا لەو پۆستەدایە.

لە ١٦ی ئاداری رابردوو، سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ راسپارد دوای ئەوەی حزبە شیعییەکان شکستیان هێنا لە پێشکەشکردنی کاندیدێک بەپێێ ئەو وادە دەستورییەی لەبەردەمیاندا بوو کە ١٥ رۆژە، دوای ئەوەی راسپێردراوی پێشوو، محەمەد تۆفیق عەللاوی نەیتوانی متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت و کشانەوەی لە راسپاردنی راگەیاند.

زورفی سەرکردە لە هاوپەیمانی نەسڕ بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، حەیدەر عەبادی بەوە ناسراوە کە دژی دەستوەردانی دەرکییە لە کاروباری ناوخۆی عێراق.

هاوپەیمانی نەسڕ خاوەنی ٤٢ کورسییە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، هاوکات زورفی لەلایەن زۆرینەی هێزە سوننییەکان لەسەروویانەوە هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی (٤١ کورسی) پاڵپشتی دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا فراکسیۆنە کوردستانییەکان (٥٦ کورسی) هەڵوێستی خۆیان لەبارەی دەنگدان یان نەدان بە زورفی رانەگەیاندووە.

















بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın