Hafal Dekmak
03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2020
تاران - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف و وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم ئەو رێوشوێنانەیان تاوتوێ کرد کە بە ئامانجی خۆپاراستن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر.
وەزەرارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە محەمەد جەواد زەریف پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد عەلی حەکیم ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێکراوە هەروەها گفتوگۆش کراوە سەبارەت بەو رێوشوێنانەی کە بە ئامانجی خۆپاراستن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر.
ئاماژە بەوەیشکراوە کە هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف و وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم باسیان لە پتەوترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، جگە لەوەش پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەیان تاوتوێکردووە.
لە ٢٤ی ئەم مانگە تا ئەمڕۆ، ٢٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە کە زۆربەیان لەو کەسانەن کە لە ئێران گەڕاونەتەوە.
لە ئێران تا ئێستا، ٦٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٥٠١ی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بۆ یەکەم جار ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا و لەئێستادا لە ٧٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووتەوە.
هاوکات لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێكخراوی تهندروستی جیهانی دۆخی لهناكاوی راگهیاند.