وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ق (نووسراو) دژبه "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" دابه‌ش ده‌كات
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌قی ئه‌و گفتوگایانه‌ی ئاراسته‌ی باڵیۆزانی وڵاتانی ده‌ره‌كی كردووه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ژیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌قی ئه‌و گفتوگایانه‌ی ئاراسته‌ی باڵیۆزانی وڵاتانی ده‌ره‌كی كردووه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه توركیا ئه‌نجامی ده‌دات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ژیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج له‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكادا له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌بینرێت له‌و ده‌قانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه ئاراسته كراون له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد ترەمپ یه‌كناگرنه‌وه و دژبه یه‌كن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ده‌قه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه دیپلۆماتكارانی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه نیگه‌رانن له بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له سووریا و هاتووه "ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ژیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت توركیا له میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له باكووری سووریا ئه‌نجامی ده‌دات مافه‌كانی مرۆڤی پێشێلكردووه و پێویسته له‌و پێشێلكاریانه‌ی توركیا بكۆڵدرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له ده‌قه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌گه‌ڵ سه‌ربازاندا كارمه‌ندانی هاوكاری مرۆییش له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه و ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا بڕیار وایه به‌بڕی 50 ملیۆن دۆلار ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ی بكات دووچاری ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت له گه‌یاندنی به لێقه‌وماوان.