Muhammed Bilal Kenasari
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێریت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی دوما لە غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو، زۆر روون و ئاشكرایه.
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا، ناوێرت وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی سووریا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازیی دژ به رژێم له سووریا، چاوه‌ڕوانی راپۆرتی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كیمیاییه‌كان ده‌كات یان نا؟ ناوێرت گوتی: "ئێمه هه‌واڵگریمان هه‌یه، رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانیش زانیاریی هەیە. به‌كارهێنانی چەکی كیمیایی (له دوما) زۆر روون و ئاشكرایه".
گوتیشی: "رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كیمیاییه‌كان ده‌چێته گۆڕه‌پانه‌كه و زانیاریی كۆده‌كاته‌وه. ئه‌وه گرنگه و ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ن له به‌رزترین ئاستدایه، ئێمه متمانه‌مان پێیانه. حكوومه‌تی ئه‌مریكاش میكانیزمی خۆی هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كه. ئه‌وانه چەند بابەتێکن کە په‌یوه‌ستە به ههواڵگریییەوە. ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌كانماندا له ئاڵوگۆڕی زانیاریداین. زانیاریی تەواومان لە بارەی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كیمیاییه‌كان هەیە. ته‌نیا پێویستمان به‌وه نییه چی به‌كارهاتووه، پێویستمان به‌وه هه‌یه كه له‌لایه‌ن كێ به‌كارهاتووه".
رژێمی سووریا، له 7ی نیساندا، به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیل له شارۆچكه‌ی دوما، كه كۆتا خاڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، به‌و هۆیه‌شه‌وه 78 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.