Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2018
باكو - AA
هاووڵاتییانی ئازه‌ربایجان ئه‌مڕۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌و هه‌شت كه‌سه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته خۆیان پاڵاوتووه تاكو حه‌وت ساڵی دیكه وەک سەرکۆمار وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه به‌رێت، كه سه‌ركۆماری ئێستا ئیلهام عه‌لیێڤ-یش یه‌كێكه له‌و پاڵێوراوانه.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان كاتژمێر ٠٨:٠٠ به كاتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكرد. بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه له ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه پێنج هه‌زار سندوق داندراون.
به پێی دوا ئاماره‌كان پێنج ملیۆن و ٣٠٩ هه‌زار هاووڵاتیی ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
هاووڵاتییانی ئازه‌ربایجانی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ژین ده‌توانن له‌و سندوقانه ده‌نگ بده‌ن كه له باڵیۆزخانهكاندا داندراون.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه كاتژمێر ١٩:٠٠ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته كۆتایی پێ دێت.