Gökhan Varan
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌باره‌ی گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی كاتی دوای كۆبوونه‌وه‌كان له مۆسكۆ، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌و پێكدادانه چه‌كدارییانه‌ی له ٢٧ی ئه‌یلووله‌وه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه ئازه‌ربایجان به ئه‌رمینیا و ته‌واوی جیهانی سه‌لماند كه ده‌توانێت به توانا و باوه‌ڕی خۆی ئه‌و خاكه‌ی كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه كه نزیكه‌ی ٣٠ ساڵه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه داگیر كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا له ته‌واوی جیهان داوای ئاگربه‌ست كراوه و ئازه‌ربایجانیش دوا ده‌رفه‌تی داوه به ئه‌رمینیا كه له خاكی داگیركراوی ئازه‌ربایجان بكشێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رچه‌ند ئاو ئاگربه‌سته كه به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان راگه‌یه‌ندراوه هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاره‌كی نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه توركیا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه توركیا پشتیوانی له‌و رێگاچارانه كردووه كه ئازه‌ربایجان به باشی ده‌زانێت و له‌و میانه‌یه‌یشدا هه‌م له گۆڕه‌پانه‌كه و له سه‌ر مێزی دانوستانیش به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی ئازه‌ربایجان.