Mohammed Baqi Hussein
15 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: "ئەوانەی کە بەناوی ئازادییه‌وه پاڵپشتی تیرۆر دەکەن و پەردەپۆشی تیرۆر دەکەن، هێشتا جەنازەکانمان بەخاک نەسپاردووە قسەی گەورە و بریقەدار دەکەن. پێویستە وانە لەو هەنگاوانە وەرگرن، ئەو جۆرە بیرکردنەوە و کاردانەوانە، پەیوەندی بە یەکگرتوویی جوگرافیا نییە بەڵکو یەکبوونی دڵ و رۆحەکانە لەمەوە ئەو بابەتانە بەدیار دەکەون".
دوای ئه‌وه سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و ئیلهام عه‌لییه‌ڤ دیدارێكی دووقۆڵییان ئه‌نجام دا و پێكه‌وه به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاریی ستراتیژیی توركیا-ئازه‌ربایجان كرد و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان واژۆ كرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌وه ناچاربووه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئازه‌ربایجان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و سه‌ردانی عه‌لییه‌ڤ بۆ توركیا، نیشانه‌ی هاوخه‌می و هه‌ماهه‌نگی ئازه‌ربایجان و توركیایه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه و ئهنجامدهرانیهوه گوتی: "ئەوانەی کە بەناوی ئازادییه‌وه پاڵپشتی تیرۆر دەکەن و پەردەپۆشی تیرۆر دەکەن، هێشتا جەنازەکانمان بەخاک نەسپاردووە قسەی گەورە و بریقەدار دەکەن. پێویستە وانە لەو هەنگاوانە وەرگرن، ئەو جۆرە بیرکردنەوە و کاردانەوانە، پەیوەندی بە یەکگرتوویی جوگرافیا نییە بەڵکو یەکبوونی دڵ و رۆحەکانە لەمەوە ئەو بابەتانە بەدیار دەکەون".
ناوبراو به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو کە "په‌لاماره‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه، په‌لامارێك بوو بۆ سه‌ر 79 ملیۆن هاووڵاتی توركیا. ئه‌م په‌لاماره جارێكی دیکە رووی دڕنده‌یی و نهفسنزمیی رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌رخست. ئامانجی په‌لاماره‌كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه له نێو گه‌له‌كه‌ماندا و دوورخستنه‌وه‌ی توركیایه له ئامانج پیرۆزه‌كانی به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه‌یان پێ ناكرێت و سه‌ركه‌وتوو نابن. ئه‌وانه‌ی تیرۆر به‌كار دێنن و خوێنی خه‌ڵكی بێ تاوان بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌كاردێنن، هه‌رگیز ناتوانن چۆك به توركیا داده‌ن. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، خۆیان چۆك داده‌ده‌ن".
له كۆتاییدا ئه‌ردۆغان دووپاتی كرده‌وه كه گه‌لی توركیا به هاوكاریی وڵاتانی دۆست و برا به‌سه‌ر كێشه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون و توركیای نوێ بنیات ده‌نێنه‌وه. هه‌روه‌ها به‌ناوی گه‌لی توركیاوه سوپاسی عه‌لییه‌ڤ و گه‌لی ئازه‌ربایجانی كرد.