Abdullah Shukur
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لییێڤ ئه‌نجامدا و سه‌ره‌خۆشى خۆى بە گیانله‌ده‌ستدانى 30 كه‌س له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى شارى باكو راگه‌یاند.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانەی لە سه‌رچاوه‌کانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا وه‌رگیراون، ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌لییێڤ سه‌ره‌خۆشى خۆى بە گیانله‌ده‌ستدانى 30 كه‌س له شارى باكو راگه‌یاند.
ئه‌ردۆغان سه‌ره‌خۆشى له عه‌لییێڤ و گه‌لى ئازه‌ربایجان كرد و داواى لێ خۆشبوونى بۆ ئه‌و كه‌سانه كرد كه له رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسیان له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرد.